KurdistanPress...

CLOSE

پەرلەمانتارێک پێڵاو دەگرێتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گرژیی تێکەوت و بەهۆیەوە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی دەرکرد. 

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گوتی، بەپێی پەیڕەو سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆی نییە بێتەوە نێو هۆڵی پەرلەمان.

لە کۆبوونەوەکەدا کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان. 

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و گوتی "سەرۆکی پەرلەمان، بەپێی ماددەی 47 سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەسەڵاتی دانانی بەرنامەی کاری هەیە. بەڵام بەڕاستی ئێوە هەردووکتان، تۆیش و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش ئەو بەرنامەی کارەی کە دایدەنێن با رەنگدانەوەی ژیانی خەڵک بێت. ئێستا تۆ لە هەموو خەڵک بپرسە بڵێ کێشە سەرەکییەکە چییە؟ بزانە ناڵێت لێبڕینی مووچە. کاتێکیش حکومەت دێتە پەرلەمان خۆتان دەکەنە قەڵغان ناهێڵن چوار قسەیان پێبڵێین و یەکسەر دەڵێن کاتەکە تەواو بووە. ئێمە دوو خولەک قسە دەکەین دەڵێن کاتتان نەماوە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کازم فاروق گوتی "ئێستا نرخی نەوت ئەوەندە بەرزبووەتەوە کۆی داهاتی نەوت لە مانگێکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە. مووچە ئەوەندەی ناوێت مەعقوول نییە لێبڕینی مووچە 21% بەردەوامە." 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەو قسانەی کازم فارق گوتی "نوقتەی نیزامی یەک خولەک و کاتەکەت تەواو بووە. بەم شێوازە قسە ناکرێت." 

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی "بەرنامەی کاری ئەم دانیشتنەی پەرلەمان زۆر گرنگە و زیاتر لە ئەندامێکی پەرلەمان و فراکسیۆنێکی پەرلەمان سەبارەت بە ژەهراوی بوونی بەنزین قسەیان کردووە و کۆنگرەی رۆژنامەڤانییان کردووە . من دڵنیام کاک د. کازم نازانێت بەرنامەی کاری ئەمڕۆ چییە و نەیخوێندووەتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه