شەپۆلیکى باران بارین و هەورە بدروستە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە، ده‌شڵێت، سبه‌ی ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنورییەکان دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هرم هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 بۆ 3 پله پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، هەندی کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنورییەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، خێراىی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه