Kurdistan Press - ڕاگەیەنراوەک لە وەزارەتی پێشمەرگە. ڕاگەیەنراوەک لە وەزارەتی پێشمەرگە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەنراوەک لە وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە سووکایەتیکردن بە پێشمەرگەیەک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاو کردەوە، جەخت دەکاتەوە کە ئەم کردەوەیە جێگەی قەبووڵکردن نییە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیانکووتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی لیوای 9ـی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

ڕاشیگەیاند: دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم کردەوەیە جێگەی قەبووڵکردن نییە، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەکەین کە دەستبەجێ لیژنەی  لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه