KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دانیێل هوون باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە عێراق و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی تازەی سویسڕا لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕاشیگەیاند گەلی کوردستان ڕێزی تایبەتی بۆ گەل و حکوومەتی سویسڕا هەیە. هەروەها سەرۆک بارزانی هیواشی خواست کە پیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەت ژێرخانی ئابووری و تەندروستی فراوانتر ببێت.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان هەبوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و ئاشتیانە ڕاگەیاند و بە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ گەلی کوردستان و دیموکراسی لە قەڵەم دا. هەر پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرۆک بارزانی فەزڵی ئارامی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی پڕۆسەکەی بۆ گەلی کوردستان گەڕاندەوە و کورتەیەکیشی لەبارەی هەنگاوە یاساییەکانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن  خستەڕوو.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
...........................

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه