شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کەلە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلەکانی بارانبارین روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و بارانی زۆر و باش دەستپێدەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "پێشبینییەکان دەری دەخەن لە سەرەتای مانگی داھاتوو بەدواوە شەپۆلەکانی بارانبارین لە دەریای سوور و ناوەراستەوە چالاک دەبن بە ڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە."
ئاماژەشی بەوە داوە: "ئەگەری بارانبارینی باش بۆ زۆربەی ناوچەکان ھەیە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بارانەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک."
وەڵام بدەوه