لیژنەی تەناهیی پارێزگای هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە لە ئاهەنگگێڕاندا جەنجاڵی هاتوچۆ دروست نەكەن، بەپێچەوانەوە سزای مادی دەدرێن.
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئۆكتۆبەر، لە ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی تەناهیی پارێزگای هەولێردا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەینەوە، لە ئەمشەو 2024.10.22، دوای كۆتاهاتنی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەركەوتنی دەرەنجامە سەرەتاییەكان، خۆشی دەربڕین بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و بەكارهێنانی ئامێری بێزاركەر و دروستكردنی قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ، بە هەموو شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە.
باس لەوەش كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسی هاتوچۆ دەستی كراوە دەبێت بە دەستنیشانكردن و نووسینی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو كارانە ئەنجام دەدەن، بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی و سزادانی خاوەنەكانیان بە پێبژاردن.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی دوو ڕۆژە دوای دەنگدان، لە شەقامەكان ئاهەنگی خۆشی دێتە گێڕان و شەقامەكان لەلایەن چەند شوفێرێك دادەخرێن.
وەڵام بدەوه