دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان، بڕیاریشە ئەمڕۆ كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی بڵاو بكاتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستە 40 كورسیی پەرلەمانی بەدەست هێناوە و ئەگەری زیادبوونی چەند كورسییەكی تریشی هەیە.
لە دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، هەروەها بەگوێرەی ئاماری بەرایی نافەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە 800 هەزار دەنگی هێناوە.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكەی كۆمسیۆن كە دەنگدانی تایبەت و گشتی یەكلا نەكراوەتەوە، ئەگەری زیادبوون و كەمبوونی كورسیی لایەنەكان هەیە، بەڵام تا ئێستە لە ئەگەری زیادبوون لە بەرژەوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دوو كورسیی تر هەیە.
تا ئێستە ئەوەی هەیە پارتی دیموكراتی كوردستان 40 كورسیی بەدەست هێناوە، ئەگەری زیادبوونی دوو بۆ سێ كورسیی تری هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 22 كورسی بەدەست هێناوە.
هەرچی نەوەی نوێیە 15 كورسی بەدەست هێناوە، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان شەش كورسیی بەدەست هێناوە، هەڵوێست سێ كورسیی بەدەست هێناوە، كۆمەڵی دادگەری كوردستان سێ كورسیی بەدەست هێناوە، بەرەی گەل دوو كورسیی بەدەست هێناوە، گۆڕان یەك كورسیی بەدەست هێناوە، هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان یەك كورسیی بەدەست هێناوە.
یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە 19ی ئایاری 1992 بەڕێوە چوو، تا ئێستە پەرلەمان پێنج خولی یاسایی گرێ داوە و ئەمەی دوێنێ 20ی ئۆكتۆبەر بۆ خولی شەشەم بوو، هاوكاتە بوو لەگەڵ بەرگرییە بێوێنەكەی 20ی ئۆكتۆبەری 2017 كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ و سحێلا، كۆتایی بە نیازی گڵاوی میلیشیا و جاشەكان هێنا كە هەوڵی داگیركردنی كوردستانیان دەدا
وەڵام بدەوه