لەلایەن تیمێكی یەكێتی فێڵێك كراوە، ئەویش گۆڕینی قەڵەمی دەنگدان بووە بۆ ئەوەی دەنگی هاووڵاتییان بسووتێت.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئۆكتۆبەر، بەپێی زانیارییەكانی "کوردستان پریس" دەستی كەوتووە، دوو كەسی سەربە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاتێك چوون دەنگیان داوە، قەڵەمی یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانیان گۆڕیوە و قەڵەمێكی ساختەیان لە جێگەی داناوە.
ئەوەیش زانراوە، ئەو هەوڵە بۆ ئەوە بووە لە كاتی پرۆسەی ئەلیكترۆنیی جیاكردنەوەی دەنگەكان، دەنگی خەڵك بفەوتێت.
لە زانیارییەكانی "کوردستان پریس" ئەوەیش خاتووە، هەردووكیان كەسانی سەربە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و دوو ئامانجیان لەو كارە هەبووە، یەكەمیان دانانی قەڵەمی ساختە كە دەنگی ئەو بنكەیە پووچەڵ بكاتەوە، چونكە یەكێتی لە هەولێر دۆخی خراپە. دووەمیان بردنی قەڵەمی رەسەن كە رەنگە لە شوێنێك بیانەوێ بە ئامانجی ساختەكاری سوودی لێوەربگرن.
گومان دەكرێت ئەم كارە بە ئەگەری زۆرەوە پیلانێكی ڕێكخراوی ساختەكارییە، چونكە ئەو قەڵەمە ساختەیەی بەكار هێنراوە، بە ئاسانی دەست ناكەوێت و بە ئەگەری زۆرەوە بەشێوەیەكی ڕێكخراو كار لەسەر ساختەكارییەكە كراوە و پێشتر پیلانی بۆ دانراوە.
وەڵام بدەوه