مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چین و توێژه جیاوازەكانی پارێزگای دهۆك، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندان پرس و بابه‌ت، كشتوكاڵ و پرۆژه‌ی بچووك یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه و گوتیشی، هه‌ر كه‌س ویستبێتی پرۆژه‌یه‌كی بزنسی پێشكه‌ش بكات و له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگیری بكرێت، پرۆژه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه.
مه‌سروور بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كە ئایا به‌رنامه و پلانیان بۆ پرۆژه‌ی بچووكی كشتوكاڵی له كابینه‌ی داهاتوودا چییه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی بتوانن به شێوه‌یه‌كی زانستی ڕۆڵیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت، گوتی: به‌دڵنیاییه‌وه به‌رنامه‌ی له‌م شێوه‌یان له كابینه‌ی داهاتوودا ده‌بێت، نه‌خاسمه كه له كابینه‌ی نۆیه‌میشدا هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه هه‌بووه، به‌ڵام به‌رچاوڕوونی پێویست نه‌بوو و هه‌وڵه‌كان زیاتر بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان بوون له‌م بواره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن به باشی بكه‌وێته خزمه‌تی خه‌ڵك.
سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دواتر پرۆژه‌یه‌كی دیكه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ڕاگه‌یه‌ندرا، كه پرۆژه‌ی "گه‌شانه‌وه" بوو. ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌ركی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست بوو بۆ پرۆژه بچووكه‌كان له بواره جیاجیاكاندا، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س ویستبێتی پرۆژه‌یه‌كی بزنسی پێشكه‌ش بكات و له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگیری بكرێت، پرۆژه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه و دیراسه كراوه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تێدا بووبێت، ده‌ستبه‌جێ وه‌رگیراوه و ده‌ست به ڕێكاره‌كانی هاوكاریكردن كراوه.
لە بەشێكیدا مەسروور بارزانی گوتی: ئه‌گه‌ر خوا یاوه‌ر بێت، ئێمه له پاڵپشتیكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره به‌رده‌وام ده‌بین و حكوومه‌ت هاوكاریی هه‌ر گه‌نج و هاووڵاتییه‌ك ده‌كات كه پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و پێشكه‌شی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگیری بكرێت.
وەڵام بدەوه