KurdistanPress...

CLOSE

بە لێشاو هاووڵاتییانی گوندی ئۆخسەر هاتنە نێو ڕیزەکانی پارتى

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی و گەنجانی گوندی ئۆخسر کرد لە سنووری ناحیەی بەستۆڕە.
دانیشتوانی گوندی ئۆخسر پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و گەنجانی گوندەکە، بڕیاریان دا لە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ژێر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دا درێژە بە خەباتی کوردایەتی خۆیان بدەن.
بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند" پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ماڵی هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەرە و باوەشی پارتی ئەوەندە گەورەیە دەتوانێت هەموو کوردێکی دڵسۆز لە خۆ بگرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێز مەلامستەفا بارزانی کورتەیەکی لە مێژوو و خەباتی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و ئاماژەی بەخزمەتکردنی هاوڵاتییان و ئاوەدانی کوردستان کرد لە کابینەکانی حکومەتی هەرێم، بە تایبەت کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لای خۆیانەوە دانیشتووانی گوندی ئۆخسر ، خۆشحاڵبوون بۆ ئەم دیدارە و سوپاس گوزاری خۆیان دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن بەرێز مەلامستەفا بارزانی لێیان کراوە و بەڵێنیان دا کە لەمەودوا وەک پێشمەرگەیەکی جەنابی سەرۆک بارزانی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەباتی کوردایەتی خۆیان بدەن و لەخزمەت کورد و کوردستاندا دەبن .
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه