KurdistanPress...

CLOSE

کاتى بەفر بارین لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندرا

كەشناسێك رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بەفر لە ناوچە جیاكانی كوردستان دەبارێت، پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكەن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی،  رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفربارین بۆ ناوچەكانی باكوری كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان  باكوری ئێران بەفربارین هەندێ لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

زیاتر گوتی، پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەهۆی كاریگەری بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەری كە سەرچاوەكەی لە ناوچەكانی سیبیریاوە ڕوودەكاتە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی.

روونی كردەوە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما شەپۆلێكی بەفربارین ئەو ناوچانەدەگرێتەوە دەبێتەیەكەم شەپۆلی بەفربارینی ئەمساڵ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه