بەهێزترین كاندیدی یەكێتی لە بازنەی دهۆك، پێش گەیشتنی بافڵ بۆ ئەو شوێنە، ڕیزەكانی ئەو حزبەی جێهێشت و هاتە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئۆكتۆبەر، مەردان خدر بەرپرسی لقی پارتی لە ئاكرێ، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهێزترین كاندیدی یەكێتی لە سنووری دهۆك بەخواستی خۆی هاتە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
زیاتر گوتی، غەسان عومەر ئاغا گۆران كاندیدی ژمارەی چواری یەكێتی كە بەهێزترین كاندید لە سنوورەكە ناسراوە، بەخواستی خۆی هاتنە ڕیزەكانی پارتی و بڕیاری كشانەوەی لەناو یەكێتی دا.
باسی لەوەش كرد، كەمتر لە ماوەی 10 ڕۆژە، ئەوە سێیەم كاندیدی لایەنەكان دێنە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بڕیار دەدەن لە ڕیزەكانی پارتی درێژە بە خزمەت بدەن.
هەڵوەرینی ڕیزەكانی یەكێتی بەهۆی هەڵسوكەوتی سەرۆكەكەیان بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە هەزارانیان وازیان هێناوە.
ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئۆكتۆبەر، ژمارەیەكی تر لە ڕیزەكانی یەكێتی وازهێنانی خۆیان راگەیاند و پێوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
ئیدریس پیرۆمەری كە خۆی و 20 كادری تری یەكێتی لە كۆمیتەی دیانای یەكێتی لە سۆران، پێوەندییان بە پارتییەوە كرد و گوتی، من وەك كادرێكی كۆمیتەی دیانای یەكێتی لە سۆران، دوای كاركردنێكی زۆر لەگەڵ یەكێتی، هیچمان لە یەكێتی نەبینی و بەشێك لەو سەركردایەتییەی ئێستەی یەكێتی، بە خوێن و ماندووبوونی ئێمە لەپڕێك بوون بە لێپرسراو كە شایستە نین و هەموو شتێك بۆ مانەوەی خۆیان دەكەن.
ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، سەركردایەتیی یەكێتی لایان گرنگ نییە یەكێتی چەند بچووك دەبێتەوە.
روونی كردەوە، زۆرمان گوت و گوێیان لە كادران نەگرت، بۆیە ئێمە وەك كادرانی یەكێتی، بڕیارمان دا واز لە یەكێتی بهێنین و بەدڵ و بە گیان بڕۆینە ناو ریزەكانی پارتی
وەڵام بدەوه