Kurdistan Press - بڵند ئیسماعیل : پارتی حیزبی دەوڵەتداری و ئایندەسازیە بۆیە هەمیشە یەکەمە بڵند ئیسماعیل : پارتی حیزبی دەوڵەتداری و ئایندەسازیە بۆیە هەمیشە یەکەمە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڵند ئیسماعیل : پارتی حیزبی دەوڵەتداری و ئایندەسازیە بۆیە هەمیشە یەکەمە

ئەمشەو شەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەئامادەبونی بەڕێز ( بڵند ئیسماعیل ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز " د.سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی و بەڕێز " ئومێد خۆشناو " پارێزگاری هەولێر و بەڕێز " هەلگور شێخ نەجیب " سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەڤاڵ " هەژار عوسمان " کارگێری لق و بەڕێز " د.دلۆڤان جەلال " بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، نوسینگەی ڕێکخستنی پزیشکان بەبەشداری پزیشکان و ئەندامانی سەندیکاکانی پزیشکان ڕێورەسمێکی بۆ پالپشتی لیستی (١٩٠)ی پارتیمان ڕێکخست.
بەرپرسی لقی دوو لەوتەیەکدا گوتی پارتی حیزبی دەوڵەتداری و ئایندەسازی و بنیاتنانە، لەکاتێکدا نەیارەکانمان هەرخەریکی روخاندن و فرۆشتن و سوکایەتی و کاری بچوکن بۆیە پارتی هەمیشە سەرکەوتوە،ئەوانەی ئەمڕۆ هاتوهاواردەکەن حەقە ئاوڕێک لەمێژوی باب و باپیرانیان بدەنەوەو هەڵەی ئەوان دوبارە نەکەنە، دەنگو متمانەی ئێوە بۆ لیستی (١٩٠)ی پارتی هێز و پاڵپشتیەکی  گەورەیە بۆداهاتومان یابتوانین زیاتر و باشتر لەڕێگەی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی جەنابی کاک مەسرور بارزانی خزمەتتان بکەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه