بەرپرسی بانكێك لە وەزارەتی دارایی، خانەنشینان و فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان لەبارەی بایۆمەتری ئاگادار دەکاتەوە.
شیرین رۆژبەیانی، بەڕێوەبەری بانكی قەڵات لە هەولێر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە بانکەکەمان بنکەی تۆماری بایۆمەتری کرایەوە و بنکەکە دەستبەکار بووە، ئەمەش لەپێناو ئاسانكاریی زیاتر بۆ فهرمانبهران و خانهنیشینان و کەمئەندامان و ئەو مووچەخۆرانەی بهپێی یاسا و رێنوێنیییهكان پێویستیان به تۆماری بایۆمهترییه."
ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی بایۆمەتری، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکوو کاتژمێر پێنجی ئێوارە بنکەکە کراوەیە.
باسی لەوەش کرد، بۆ ئاسانکاریی مووچەخۆران، ناونیشانی بانکی قەڵات لە هەولێر، دەکەوێتە شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.
شیرین رۆژبەیانی ڕوونیشی کردەوە، لە چەند فەرمانگەیەک مامەڵەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، گوتیشی: "لە فەرمانگەکانی خانەنشینی و شەهیدان و کەمئەندامان، بەپێی نووسراو مووچەخۆران و میراتگرانیان بۆ لای ئێمه دەنێردرێن و بایۆمەترییان بۆ دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە:" ئەو خانەنشینانە کە تاوەکوو ئێستا بایۆمەترییان نەکردووە، خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار بکەن و ئەوەی ئەوکارە نەکات بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن."
بەڕێوەبەری بانكی قەڵات ئەوەی خستە ڕوو: "خانەنشینەکە فۆڕمێک لە فەرمانگەی خانەنشین دەهێنێت و لای ئێمە بایۆمەتری بۆ دەکرێت."
كۆدی بایۆمەتری ئەو كۆدەیە، بۆ مووچە و هەموو زانیارییەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆران و بووەتە بنەمایەكی سەرەكی.
بەپێی ڕێکكەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، دوایین مۆڵەت بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە، کۆتایی ئەمساڵە.
وەڵام بدەوه