Kurdistan Press - چەند ماددەیەک لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا چەند ماددەیەک لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند ماددەیەک لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیایدا دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بكرێت، كە چەند ماددەیەك بۆ هاووڵاتیان زیادكراوە، وەك نۆك و ماش، ئەمە جگە لە نیسك و لەتكەنۆك.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە سەرجەم پارێزگاكان دەست دەكات بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكەیان.

لای خۆشیەوە، بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (کوردستان پریس) ڕایگەیاند، دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ، كە وەك ماددەكانی خۆراكی وەك ڕابردوو تێدایە لەگەڵ زیادكردنی چەند ماددەیەكی دیكە.

ئاشكراشی كرد، بۆ ئەم مانگە 8 ماددەی خۆراكی دابەش دەكرێت، كە بریتین لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و لەتكەنۆك) و وتیشی، “ماددەكانی ماش و نۆك بۆ بەشەخۆراك زیادكراون”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه