له دواین پێشهاتدا، میدیای ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه كه له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هاشم سه‌فیه‌دینی جێگره‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، له‌وانه‌یه ئیسماعیل قائانیش له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار بووبێت و له‌و كاته‌شدا زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "کوردستان پریس" كه‌وتوون، له ترسی بۆردمانكردن و كوشتن‌یان، به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵاتوون.
له زانیارییه‌كاندا هاتووه، هه‌ریه‌ك له خه‌زعه‌لی و ره‌یان كلدانی و فه‌ده‌ك و چه‌ندان به‌رپرسی تر هه‌ڵاتوون بۆ سلێمانی.
ره‌یان كلدانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تریان ترسنۆكتره، بۆیه زیاتر له 10 رۆژه خۆی له ده‌باشان شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵاتنی خه‌زعه‌لی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، بافڵ تاڵه‌بانی به‌یاننامه‌ی سه‌ركۆنه‌ی ده‌ركرد و ئه‌و كردانه‌یشی كه ده‌یكات مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر سلێمانی.
وەڵام بدەوه