مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆچوونەکان لەسەر دوو بەرە دابەش بوون
بەرەیەک باسی تێکدان و هەلوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەکات ، بەرەیەکیش باسی ئاوەدانی و پێشکەوتن و پاراستنی هەرێمی کوردستان دەکات ، ئەبێت خەڵکی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات لەگەڵ کام بۆچوونە؟
یەکێتی داوای دەکرد هەڵبژاردن دوابخرێت ، دەیانگوت ناهێلین سندوقی دەنگدان لە سنووری سلێمانی دابنرێت،تاوەکوو لەگەڵ هەندێ دام و دەزگا ڕێککەوتن بە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن.
من داکۆکیم لەسەر چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و فرەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کردۆتەوە،لەوانەیە هەندێک کەس لە بەرژوەندیان درابێت بێگومان دژت دەوستنەوە
ئەم دروشمەی یەکێتی کە دەڵێت کۆتایی پێدەهێنین ، باشترین دروشمە بۆ هەوڵەکانی یەکێتی ئەم سەردەمە کە خۆشیان بەشێکی پێکهێنەری حکومەت بوون ، دەیانەوێت کۆتایی بە شکۆی پێشمەگە و قەوارەی هەرێم و چاکسازی بهێنن
خەڵکی سلێمانی خەڵکی خۆشەویستن و هیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەل شارەکانی دیکە
درسەڵاتی خۆسەپێنی حزبی سنووری سلێمانی نەیهێشتووە ئاوەدانی و پێشکەوتن بەپێی پێویست بگاتە سنوورەکە
ئەگەر دەسەڵاتێکی سەرتاسەری دروست ببێت ، ناتوانن سەرانە لە خەڵک بستێن و خەڵک بکو*ژن
بەهیچ جۆرێک جیاوازی نەکراوە لە نێوان شارەکانی هەرێم
داهاتی دەروازە سنووریەکانی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی
پارەی سلێمانی بۆ لایەنی کەسی و سیاسی چووە،خەڵکی سلێمانی لێی سوودمەند نەبوون، بۆیە ویستوویانە خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک
داوامان کرد هێزی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ پێکبهێرێت بۆ کۆنتڕۆلکردنی خاڵە سنووریەکان ، بەڵام یەکێتی دەیگوت نابێت شەڕی ناوخۆ درووست ببێت
بەخت یاوەرمان بوو سەرەڕای ئەم هەموو قەیرانە زاڵبووین بەسەر قەیرانەکان بە پشتیوانی خودا و خەڵکی هەرێم
چاکسازی گرنگ ئەوەیە ڕێگە نەدەی چیتر گەندەڵی بەردەوام بێت،ئەبێت ئەوەبکرێت هیچ کەسێک گەندەڵی بکات،هێشتا ماوە نەگەیشتووینەتە کۆتایی
تا حەدێکی زۆر لە زۆر سێکتەر ژێرخانی بنبڕکردنی گەندەڵی و چاکسازی نەبووە
دۆخی نێوان هەولێر و بەغدا دۆخێکی ئاسایی و باشە
زۆرترین شاند لەم کابینەیە سەردانی بەغدای کردووە
خەریکین دەگەینە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی مووچە
هەوڵی ناوخۆی و لایەنە سیاسیەکانی دیکە هەبوو بۆ ئەوەی بەغدا مووچە ڕابگرێت
کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە ئێمە زحر کێشەی پەیوەست بە خاک وڵاتمان هەیە
هەرێمی کوردستان موڵکی تاکە شەخس نییە،هیچ لایەن وتاکی سیاسی ناتوانێت کوردستان دابەشبکات
کوردستان پارێزەری هەیە بەخوێنی شەهید بنیاتنراوە
لە دەستوور پێگە و هەرێمی کوردستان دیارە،کەس پێی ناکرێت هەرێمی کوردستان بکاتە دوو بەش
خەڵک ئەزانێت کێ زەحمەت دەکێشێت و کێ خۆی دەکاتە قوربانی
پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر پتەوتر و بەهێزتربێت عێراق و کوردستان بەهێزتردەبێت
بابەتی ئاو و کارەبا دەبوایە زووتر چارەسەر بکرێت
ئێمە هەوڵمانداوە ژێرخانی وزە بنیات بنێین
حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا کارەبای ٢٤کاتژمێری بۆ هەولێر دابین دەکات
گرنگی زۆرمان بە پرسی و ئاو وبەنداو داوە
ئەبێت کوردستان بکەیەینە سەبەتەیەک خۆراک بۆ وڵاتابی دیکەش دابین بکات
سەرکەوتین لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێم
ئێمە بەم هەنگاوانە هاوڵاتیمان کردۆتە ئامانجی سەرەکی هەرێمی کوردستان موڵکی تاکە شەخس نییە،هیچ لایەن وتاکی سیاسی ناتوانێت کوردستان دابەشبکات
یەکێک لە سودەکانی هەژماری من هیچ کەسێک ناتوانێت تەحکوم بە ژیانی خەڵک بکات جگە لە خزمەتگوزارییەکانی
باشترین خزمەت بەگەنجان دەکەین و باشترین هەوڵمان داون بۆ پێشخستنی گەنجان
ئافرەت نیوەی کۆمەڵگایە،ئافرەت دەتوانێت بڕیارە لە چارەنووسی خۆیان دەکەن،من شانازی بە ئافرەتی کورد دەکەم
ئەوانەی دژایەتی هەژماری من دەکەن یان دەزانن زۆر سودی هەیە و نایانەوێت دەستکەوتەکە بۆ حکومەت بێت،یانیش هیچ لێ نازانن
ئێمە نالێین کۆتایی پێدەهێنین،دەڵێین هێشتان بەرەو پێشەوە دەڕۆین
سوپاس بۆخودا توانیومانە پەیوەندە نێودەوڵەتیەکانمان بگەینینە ئاستێکی بەرز ، کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت
پشت بەخودا و خەڵکی کوردستان ئامادەنیین سەقامیگری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکەینە قوربانی هیچ بابەتێکی دیکە
نوێدەکرێتەوە
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Focus News
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه