دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات چواری به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئۆپراسیۆنی كێوماڵیان ده‌ست پێ كرد، تا ئێسته چه‌ند تیرۆرستێك به دیل گیراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی پێشمه‌رگه كه به‌شداره له ئۆپراسیۆنه‌كه، ئاشکرایکرد، سه‌عات چواری به‌یانی ئه‌مڕۆ به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و داڕێژراو، ئۆپراسیۆنی كێوماڵی تیرۆریستان له چیای قه‌ره‌چووخ ده‌ستی پێ كرد.
ئاماژه‌ی دا، تا ئێسته پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نییه، به‌ڵام هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیان به دیل گرتووه و چواریشیاان کوشتووە.
له‌لای سوپای عێراقه‌وه دوو بریندار هه‌ن كه بۆمبیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ئه‌وه‌یشی دركاند كه له‌لای سوپای عێراقه‌وه دوو بریندار هه‌ن كه بۆمبیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
"به‌ڵام به گشتیی تیرۆریستان ژماره‌یان زۆر نییه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه كه‌مه، بۆیه پێشمه‌رگه گه‌یشتنه خواره‌وه‌ی چیاكه‌یش له دیوه‌كه‌ی تر، ئێسته هه‌وڵ ده‌درێ شوێنی داڵده‌دانی تیرۆریستان بته‌قێنرێته‌وه". سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
شه‌ڕی پێشمه‌رگه و تیرۆریستان له 2014ـه‌وه به چڕی ده‌ستی پێ كرد، كاتێك داعش یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراق و سووریای داگیر كرد و په‌لاماری كوردستانیشی دا، سه‌ره‌تا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌می گرت، به‌ڵام هه‌رزوو پێشمه‌رگه تێكیشكاندن و ناوبانگێكی جیهانی په‌یدا كرد.
٢٠/٧/٢٠٢٢
چوار شەممە
چياي قەرەچوغ
وەڵام بدەوه