Kurdistan Press - یەكێتی : سبەی لە مەلعەبەكە ئامادەبن و هەركەسێك ئامادەنەبێ مووچەكەی ڕادەگیرێت یەكێتی : سبەی لە مەلعەبەكە ئامادەبن و هەركەسێك ئامادەنەبێ مووچەكەی ڕادەگیرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەكێتی : سبەی لە مەلعەبەكە ئامادەبن و هەركەسێك ئامادەنەبێ مووچەكەی ڕادەگیرێت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرجەم هێزە سەربازی و هێزە چەكدارەكانی خۆی بەزۆر لە هەموو ناوچەكانی كوردستان دەباتە سلێمانی تاوەكوو قەرەباڵغی دروست بكەن بۆ ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وتارێك بخوێنێتەوە.

كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی سبەی یەكشەممە 29ی ئەیلوولی 2024، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوە قەرەباڵغییەك لە مەلعەبەكەی گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی دروست بكات، تاوەكوو بافڵ تاڵەبانی وتارێكی تێدا بخوێنێتەو.

 زانیویەتی كە جگە لەوەی سەرجەم ستافی مەڵەند و كۆمیتەكانی یەكێتی لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بانگ كراون تاوەكوو سبەی لە مەلعەبەكە بن، هاوكات فشار خراوەتە سەر تەواوی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتی (یەكەی حەفتا و دژەتیرۆر و كۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەكان و ئاسایش و تەواوی چەكدارانی دیكەی حزبەكە) تاوەكوو قەرەباڵغی دروست بكەن.

هۆكاری بردنی هێزە سەربازی و چەكدارەكانی یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لایەنگران و یەكێتییە راستەقینەكان ئامادە نین بەدەم بانگەوازەكەی یەكێتییەوە بچن و قەرەباڵغی بۆ وتار و بانگەشەی ناڕاستی بافڵ تاڵەبانی دروست بكەن!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه