فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە سێکتەری کۆکردنەوە وچارەسەرکردنی خاشاک داوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و پاراستنی سروشت و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆهاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئێستا 32 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاكان هەیەبۆ کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک لە هەرێمی کوردستان کە پێشتر ئەو گرێبەستانە 28 گرێبەست بوون و مانگانە گوژمەی 11 ملیار و 887 ملیۆن و 650 هەزار و 454 دیناری بۆ تەرخان کرابوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا سەرەڕای زیادکردنی 4 گرێبەستی دیکە، ئەوگوژمەیە بۆ 9 ملیار و 666 ملیۆن و 58 هەزار و 638 دینار کەم کرایەوە و بەوەش مانگانە زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوةمەتدەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە کارگەکانی چارەسەرکردنی خاشاک ڕاشیگەیاند: ئێستا لە هەرێمی کوردستان چەند کارگەیەک بۆ چارەسەرکردنی خاشاک وپاشماوەی هاووڵاتییان دامەزراوە کە ئەو کارگانەش بەپێی شوێنی جوگرافیی بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بوون کەئەوانیش بریتین له پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە تانجەڕۆ لە پارێزگای سلێمانى، پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە کواشێ لەدهۆک، پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە گەدەسین لە شارەوانیى ئاکرێ.
ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەیەک پڕۆژەش لە ژێر جێبەجێکردندان، وەک پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە تەکییە لە شارەوانى چەمچەماڵ،پڕۆژەی چارەسەرکردنی خاشاک لە قەدەش لە شارەوانی ئامێدی.
ڕوونیشی کردۆتەوە کە هەندێک پڕۆژەش تاوەکو ئێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە وەک پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە گریزە لەسنوورى ئیدارەى سەید سادق، پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە زاخۆ کە پێکهاتووە لە دروستکردنى شوێنى داپۆشینى تەندروستىلاندفیل.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە جگە لەوانەش پڕۆژەیەکی دیكه هەیە کە لەژێر بواری جێبەجێکردندایە، ئەویش پڕۆژەىچارەسەرکردنى خاشاکى شارى هەولێر و دەوروبەریەتی، پڕۆژەیەکی توێژینهوهی زانستیش لەسەر زبڵخانەکانی كانی قڕژاڵە لە شاریهەولێر كراوەتەوە.
وەڵام بدەوه