بەرنامەی من ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و چەندین جار باسی ئەم بابەتەم کردووە. بەڵام پێویستە تۆ سیستەمێکت هەبێت کە خەڵکی گەندەڵ نەتوانێت سوودی لێ ببینێت. کاتێک هەموو خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بە دیجیتاڵ دەکرێن، هەموو شتێک شەفاف دەبێت، ئەو کاتە زۆر زەحمەت دەبێت خەڵک بتوانن گەندەڵی ئەنجام بدەن. دەبێت تاکەکانی کۆمەڵگەش هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لەبارەی ئەم بابەتە
گەندەڵی تەنها ئەوە نییە خەڵک فێڵت لێ بکات و پارە ببات، بەڵکوو بەفیڕۆدانی کاتیش گەندەڵییە. کاتێک فەرمانبەرێکی حکومی پارەی پێ درا بۆ ئەوەی خزمەت بکات، بەڵام دانیشتووە و هیچ ناکات، ئەمەش گەندەڵییە. بۆیە هەر لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە، دەستمان کردووە بە نەهێشتنی گەندەڵی، بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکە کاتی دەوێت تا دەرئەنجامەکەی دەردەکەوێت، بەڵام پێموابێت لەسەر ڕێگە ڕاستەکەین
وەڵام بدەوه