بۆ بەرگریكردن لەخۆیان و زەویوزاری گوندەكەیان، ئەمشەو 3ی 1ی 2025، خەڵكی گوندی تۆپزاوە و تپەجلاوی سنووری پارێزگای كەركووك، كۆبوونەتەوە و دوای تاوتوێكردنی پێشهات و ڕووداوەكانی گوندەكەیان، چەند بڕیارێكیان داوە، لەوانە:
یەکەم: دابینکردنی دوو پارێزەری پسپۆڕ و شارەزا بۆ بەرگریکردن لە جووتیاران و هاووڵاتیان لە دادگا لە سەر دۆسیەی سکاڵاکەی سووپای عێراق.
دووەم: ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دواتر شوێن و کاتەکە ڕادەگەیەنین.
سێیەم: هەڵدانی خێمەی ناڕەزایەتی و ڕاگەیاندنی مانگرتن تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن، دواتر کات و شوێنی خێوەتەکە دیاری دەکەین.
وەك خۆیان دەڵێن، تێچووی پارێزەران و دۆسیەكەش لەئەستۆی خەڵكی گوندی تۆپزاوە دەبێت.
وەڵام بدەوه