ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پێنج هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هێرشی گروپه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بە قارەمانێتییەکی گەورەوە ڕوبەڕوی هێرشەکان دەبنەوە، ده‌شڵێت، ته‌نها دوێنێ زیاتر له 70 چه‌كداری گروپه‌كان كوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی لهوهكردوه، "هێرشەکانی هێزەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج، بەتایبەتی لە لادێکانی بەنداوی تیشرین بەردەوامە، هاوکات هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج بە قارەمانێتییەکی گەورەوە ڕوبەڕوی هێرشەکان دەبنەوە و خەسارێکی زۆر بە ڕیزەکانیان دەگەیەنن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، کاتژمێر 9:00ی شه‌وی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێنج هێرشی توندویان بۆ سەر بەنداوی تیشرین و گوندەکانی دەوروبەری ئه‌نجامدا، دواتریش بە تۆپخی قورس ناوچەکەیان کردە ئامانج و تا نیوه‌ی شه‌وی ڕابردو له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چاودێری ناوچه‌كه ده‌كرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هێرشه‌كان له چوارچێوه‌ی هەوڵێکی تورکیایه بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لەسەر گردێک لە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین، "ده‌یانه‌وێت چەکی قورس و کەرەستەی پێویستی سه‌ربازی له‌و بنكه‌یه جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام لەلایەن یەکەکانی شەهید هارونەوە کرایە ئامانج و زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نرا".
هوهشخراوهتهڕو، "لە بەرەی دێرحاف؛ یەکینەکانی شەهید هارون هێرشێکیان دەستپێکرد و تیایدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی گەورەی چه‌كداره‌كانیان کردە ئامانج لە گوندی حەبوبەی سەر بە قەزاکە و بەتەواوی تێکشکێندرا و سەرنشینەکانیش کوژران، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەکرێگیراو لە شارۆچکەی دێرحافر تەقیەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە".
ڕونیشكراوه‌ته‌وه، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج لە ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و لادێکانی بەنداوی تشرین هێرشی توندیان کردە سەر بەکرێگیراوانی تورکیا، کە نزیکەی 72 بەکرێگیراو کوژران و دەیان برینداریشان هه‌یه، ئەوە جگە لە لەناوبردنی چەندین زرێپۆش و سەربازی ئۆتۆمبێل لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا.
وەڵام بدەوه