KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی مانگی 12 یەکلاییدەکرێتەوە

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بۆ مووچەی مانگی 12، شاندێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، وەزارەتەكەش دەڵێت: لە هەوڵی چارەسەركردنداین.

بۆ یەكەم جار لە درەنگانێكی شەودا لیستی مووچەی راگەیەنرا، خەڵكێكی زۆر ئەو پرسیارەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد، هۆكاری راگەیاندنی لیستی مووچە لە شەودا چی بوو؟ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی روونكردنەوە دەدات.

 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  راگەیاند، تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی ناردنی 441 ملیار دینارەكەی بوو، تا ئەوكاتە وەزارەتەكە رای گەیاندبوو، بەگەیشتنی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكەین.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: بەڵام پارەكە لە ئێوارەیەكی درەنگی پێنجشەم لە  نێوان سەعات پێنج بۆ شەش گەیشت، بەو پێیەی حیسابەكە تەنیا لە رۆژانی دەوام و لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە دەتوانرێت مامەڵەی پێوە بكرێت، بۆیە ناچار بووین لە درەنگانێكی شەودا لیستەكە رابگەیەنین.

وەزارەتی دارایی هەرێم رای گەیاند، فریای راكێشانی پارەكە نەكەوتین، بەڵام دڵنیا بووین كە پارەكە خراوەتە سەر حیسابەكەمان، بۆیە هەرزوو لیستی مووچەی مانگی 11مان راگەیاند و سبەی یەكشەم دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

هاوكات لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی رای گەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هێنانی مووچەی مانگی 12، سەردانی بەغدا بكات و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ مووچەی مانگی 12 بدۆزرێتەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: مووچەی مانگی 10 و 11 بەشێكی زۆری لە پارەی داهاتی ناوخۆ دابین كراوە، بەغدا نیوەی ئەو پارەیەی پێویست بوو بۆ مووچە ناردوویەتی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه