KurdistanPress...

CLOSE

هەوالێکی خۆش لە بارەی بەشە خۆراکی مانگانە.

 
کۆمپانیای گشتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراقی رایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگی یەکەمی ساڵی داھاتوو ئامادەکراوە و لە ئێستاشدا رێژەی ٣٠٪ی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەمساڵیش لە کۆگاکاندا ئامادەکراون.
تالب عەباس جێگری بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، ھەشتەم سەبەتە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان بە رێژەی ٩٠٪ بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەکراوە و کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی کۆگاکان و ئامادەکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم و دەیەمی ئەمساڵ
ئاماژەی بەوەشدا، سەبەتەی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان لە زەیت و نیسک و برنج و نۆک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە پێکدێت و ئەم بەشەخۆراکانەش لە شایستە داراییەکانی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی ئەمساڵ بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت و ھەر ئەم پڕۆژە یاسایەش بەشەخۆراکی مانگی یەکەمی ساڵی داھاتوو دابین دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی ٣٠٪ی نۆیەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ ئامادەکراوە لە کۆگاکان ھەڵگیراوە و کۆمپانیای بازرگانی عێراق مەبەستییەتی بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەی بکات پاشان دەست بە دابەشکردنی بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه