هەژماری من و بانکی TBI ڕێککەوتن لەسەر دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM بۆ بەشداربووانی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە.
تیمی هەژماری من ڕایگەیاند، "لەگەڵ بانکی TBI ڕێککەوتووین، بۆ هەر هەزار مووچەخۆر ئامێرێکی ATM دابنێت، ئێستا 40 هەزار مووچەخۆر لەو بانکە تۆمارکراون، دەبێت 40 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت."
ئەوەش خراوەتەروو:'' لەکۆی 40 هەزار بەشداربووی هەژماری من کە لە بانکی TBI تۆمارکراون، 19 هەزاریان کارتیان بۆ گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە ئامێری ڕاکێشانی مووچەکانیان ڕابکێشن.
وەڵام بدەوه