بهرپرسێكى باڵاى ئێرانى: زانیاریمان ههیه ئیسرائیل پلانی هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئێران ههیه
بهرپرسێكی ئیسرائیلی: هێرش دهكهینه سهر دامهزراوه ئهتۆمییهكان
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی و دوو سەرچاوەی دیکەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ڕەتی نەکردووەتەوە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "لە چەند مانگی داهاتوودا" ئهنجام بدات، سەرەڕای هۆشدارییەکەی ترەمپ کە ئامادە نییە پشتیوانی لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە بکات.
بڕیارە ئهمڕۆ (شەممە 19ى 4ى 2025) دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران خولی دووەمی دانوستانە سەرەتاییە ئەتۆمییەکان لە ڕۆما ئەنجام بدەن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل کۆمەڵێک بژاردەی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی ئێران، بۆ ئیدارەی ترەمپ پێشنیاز کردووە كه هەندێکیان لە کۆتاییەکانی بەهار و هاویندا ئهنجام بدرێن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، پلانەکان بریتین لە تێکەڵەیەک لە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی کۆماندۆ بە چڕی جیاواز کە دەتوانێت توانای تاران بۆ ڕاگرتنى بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ چەند مانگێک، ساڵێک، یان زیاتر دوا بخات.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ترهمپ لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپی بە ناتانیاهۆ، سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە واشنتۆن دەیەوێت دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ تاران لە پێشینەی کارەکانیدا دابنێت و ئامادە نییە لە ئێستادا پشتیوانی لە لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکات.
بهپێی ئاژانسى (ڕۆیتهرز)، ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوایە، ڕەنگە لەبری ئەوە سوپای وڵاتەکەیان هێرشێکی سنووردار بۆ سەر ئێران بکەن کە پێویستی بە پشتیوانی ئەمریکا کەمتر دەبێت. ئەم هێرشە زۆر بچووکتر دەبێت لەو هێرشەی کە ئیسرائیل لە سەرەتادا پێشنیازی کردبوو.
دوو بەرپرسی باڵای پێشووی ئیدارەی بایدن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، پێشتر بەشێک لە پلانەکان لە ساڵی ڕابردوودا خراونهەتە بەردەم ئیدارەی بایدن. هەموویان پێویستیان بە پشتیوانییەکی بەرچاوی ئەمریکا هەیە لە ڕێگەی دەستێوەردانی سەربازی ڕاستەوخۆ یان هاوبەشکردنی هەواڵگری. هەروەها ئیسرائیل داوای لە واشنتن کرد کە یارمەتی بدات لە بەرگریکردن لە خۆی ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ترەمپ لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕوون و ئاشکرایە، کاتێک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیلی لە هێرشکردنە سەر ئێران ڕازی نەکردووە، بەڵام "پەلەی نییە" بۆ پاڵپشتیکردنی کاری سەربازی دژی تاران.
دۆناڵد ترهمپ گوتی: "پێموایە ئێران چانسی ئەوەی هەیە وڵاتێکی گەورە بنیات بنێت و بە خۆشی بژی بەبێ ئەوەی لهناو بچێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە هەڵبژاردەی یەکەمی منە، ئەگەر هەڵبژاردەی دووەم هەبێت، پێموایە بۆ ئێران زۆر خراپ دەبێت و پێموایە ئێران دیالۆگی دەوێت".
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە هێرشی ئێران نەدراوە.
هاوكات بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئێران ڕایگەیاند، تاران ئاگاداری پلانی ئیسرائیلە، هەر هێرشێک دەبێتە هۆی "وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەی ئێران".
ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە زانیاری هەواڵگریمان هەیە کە ئیسرائیل پلانی هێرشێکی گەورە بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران دادەنێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه