Kurdistan Press - نڕخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە نڕخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی دنیا، جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ مێژوودا شكاند و گه‌یشته‌ به‌رزترین نرخ كه‌ تا ئێسته‌ تۆمار كرابێت. 

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه‌، به‌رزترین نرخی تۆمار كرد و هەر ئۆنسێکی گه‌یشته‌  سێ‌ هه‌زار و 342 دۆلار، به‌ڵام دواتر كه‌مێك دابه‌زییه‌وه‌ و ئێسته‌ له‌ كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، نرخه‌كه‌ی سێ‌ هه‌زار و 233 دۆلاره‌.

گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی به‌های زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پێناسی گومرگی، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاره‌كان هه‌بووه‌ و زێڕ كه‌ كاڵایه‌كی جێی متمانه‌یه‌، خه‌ڵك و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له‌ جاران روویان له‌ كڕینی كردووه‌.

 هۆكارێكی تر بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌ داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوود به‌رز بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دواین نرخی زێڕ له‌ بازاڕی زێڕنگرانی هه‌ولێر، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 675 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 18 به‌ 578 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 22 به‌ 707 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به‌ 770 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه