ئه‌و نرخه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی و نووسینگه‌كانی دراو بۆ نرخی تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه، نرخێكی راسته‌قینه نییه، سەرچاوەیەک هاووڵاتییان و كاسبكاران له كڕینی ئه‌و جۆره دراوه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی دانیشتنه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌های تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی دوو مانگی رابردوو تۆمار كرابێت، له بازاڕه‌كانی تاران هه‌ر دۆلارێك به 87 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
هه‌فته‌یه‌ك پێشتر نرخی هه‌ر دۆلارێك تا 106 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌دا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن، 20 هه‌زار تمه‌ن جیاوازی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له بازاڕه‌كانی كوردستان به‌های تمه‌ن زۆر زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتووه‌ته خوارووی 60 هه‌زار تمه‌ن كه نرخێكی راسته‌قینه نییه، ئه‌وانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن ده‌بێت زۆر وریا بن و روو له كڕینی تمه‌ن نه‌كه‌ن. وادیاره له كوردستان داخوازییه‌كی زۆر بۆ كڕینی ئه‌و جۆره دراوه هه‌یه، بۆیه نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
پێده‌چێت هه‌ندێك بازرگان و خه‌ڵك ئه‌و دۆخه بقۆزنه‌وه و ئه‌و تمه‌نه به لێشاوی لایان كه‌ڵه‌كه بووه و به نرخێكی به‌رز ساغی بكه‌نه‌وه.
به‌و نرخه‌ی له بازاڕه‌كانی كوردستان بۆ تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه، هه‌ر كه‌سێك تمه‌ن بكڕێت، تێیدا زیانمه‌ند ده‌بێت، بۆیه‌ش وا باشتره كاسبكاران و خه‌ڵكی تریش سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر به دۆلار یان زێڕ بپارێزن.
ئه‌مه له پرسی لیره‌ی سووریاشدا له كوردستان رووی دا، ناكرێ به‌های تمه‌ن له هه‌ولێر له به‌های تمه‌ن له تارانی پایته‌ختی ئێران زیاتر بێت و سه‌رووی 25 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك جیاوازی هه‌بێت.
وەڵام بدەوه