حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێدانی قەرز بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەستپێدەكات، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە كارئاسانی پێویست بۆ هاووڵاتیان بكەن.
دوای ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراق ڕێكارەكانی پێدانی قەرزی بانكی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری كارەبا بە وزەی خۆر دەركرد، ئێستا دەستكراوە بە پێدانی پێشینەیەك بە هەر بانكێك بەبڕی 300 ملیۆن دینار و بانكەكانیش لەو بڕە پارەیە دەتوانن بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز بۆ هەر یەكەیەكی نیشتەجێبوون بدەن، ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە وەرگرتنی ئەو قەرزە، سوودمەند بن.
سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو پاكڕاگرتنی ژینگە و هەڵگرتنی موەلیدە ئەهلییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی داڕشتووە كە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتیان بدات بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر، ئەوەش لەپێناو كەمكردنەوەی فشار لەسەر حكومەت و هاندانی خەڵكی بۆ بەكارهێنانی وزەی خاوێن.
وتەبێژی دەستەی ژینگە ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەوەكان لە وەزارەتی كارەبا، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و وەزارەتی شارەوانی ڕاسپێردراون، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ بانكەكان لەپێناو كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتیان بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر لە ماڵەكانیان.
ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتییانەی كەوا هەژماری بانكی یەكێك لە بانكە ڕێگەپێدراوەكانی عێراقیان هەیە، ئاسانتر دەتوانن دەست بە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە بكەن، ئەوانەشی فەرمانبەر نین و هەژماری بانكیان نییە، دەتوانن لەڕێگەی كەفیل ڕێكارەكان دەستپێبكەن.
پرۆژەی پێدانی قەرز بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و هاووڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه