جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە نرخی دۆلار دابەزینی زیاتر لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا بەخۆوە ببینێت، بەتایبەتیش دوای دەستپێکردنەوەی خەرجکردنی بودجە بە شێوەیەکی فراوانتر.
ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەکردن بە دۆلار، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بکەوێتەکار، ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دینار.
باسی لەوەشکرد، نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکاندا ڕاستەقینە نییە، چونکە پێویستیی بازاڕ نرخ دیاری دەکات، بەڵام لەبەرئەوەی تا ئێستا بەهۆی بەقاچاخبردن و هەندێك هۆکاری دیکەوە ئاستی ڕاستەقینەی پێویستیی بازاڕ بۆ دۆلار نەزانراوە، نرخەکەشی لە بازاڕدا هەڵبەز و دابەز دەکات.
وەڵام بدەوه