بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئامانجی سەرەکییان پاراستنی بەهای دینارە بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان و جەختیش دەکاتەوە؛ بەهۆی ئەوەی ئابووریی عێراق پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، پرسی نرخی گۆڕینەوەی دراو گرنگییەکی هەستیار و چارەنووسسازی هەیە.
سەمیر فەخری، نوێنەری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە دیداری (مێری) لە هەولێر ڕایگەیاند، سەرچاوەکانی داهاتی عێراق پشتی بەستووە بە خواست لەسەر دۆلار لە دەرەوە، خەرجییەکانی حکومەتیش بە دینار بزوێنەری سەرەکیی ئابووریی وڵاتەکەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، هەر دینارێک کە لە بودجەی گشتیدا خەرج دەکرێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی خواست لەسەر دۆلار لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە، ئەمەش بەهۆی لاوازیی بەشداریی کەرتە ئابوورییە ناوخۆییەکانە لە بەرهەمی ناوخۆییدا.
نوێنەرەکەی بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات کە لە سەدا 60 بۆ 70ـی ئەو دینارەی لە ناوخۆدا خەرج دەکرێت، دووبارە دەگەڕێتەوە و دەبێت بە خواست لەسەر کڕینی دۆلار. هاوکات جەختی لە گرنگیی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت کردەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارەی سەر دۆلار، بەتایبەت کە ئێستا هەناردەی عێراق بەڕێژەی 98٪ پشتی بە نەوت بەستووە و داهاتە نەوتییەکانیش 93٪ـی کۆی داهاتی گشتیی وڵات پێکدەهێنن.
بانکی ناوەندی ئامانجی خۆی راگەیاند
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی دۆلار هاڕەی دەکات
ئەمرۆ
فڕۆکەخانەی نۆرنبيرگ لە ئەڵمانیا دەخرێتە باری لەناکاو
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پێدانی بەنزینی 750 گۆڕا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه