Kurdistan Press - ئەمریکا و ئێران لە دەوحە کۆدەبنەوە ئەمریکا و ئێران لە دەوحە کۆدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا و ئێران لە دەوحە کۆدەبنەوە

هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نوێنەرانی ئێران و نێوەندگیرانی قەتەر لە دەوحە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندێکی ئەمریکیش پەیوەندی بەم گفتوگۆیانەوە دەکات.
ڕۆژنامەی قەتەری "عەرەبی جەدید" لە زاری سەرچاوەکانی نزیک لە نێوەندگیرەکانەوە، باسی لە پێشکەوتنی دانوستانەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، شاندێکی ئەمریکیش بۆ مەبەستی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەچێتە دەوحە.
 ئەم هەواڵە دوای گفتوگۆیەکی 12 کاتژمێریی نێوان نێوەندگیرە قەتەرییەکان و بەرپرسانی ئێران و هەروەها ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەکسیۆس سەبارەت بە بەردەوامیی ئەم دانوستانانە لە دەوحە بڵاودەبێتەوە. پێشتریش ئەوە ڕاگەیێنرابوو تیمی دانوستانکاری ئێرانی لە گەشتی گەڕانەوەی نێوەندگیرە قەتەرییەکاندا، لەگەڵ ئەواندا هاوسەفەر دەبن بۆ دەوحە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا