Kurdistan Press - ئامادەکاری بۆ شەڕی گەورە دەسپێکرد ئامادەکاری بۆ شەڕی گەورە دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکاری بۆ شەڕی گەورە دەسپێکرد

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا بۆ جەنگێکی بەرفراوان و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی گەورە، سوپاى ئەمەریکا مەشقێکی تایبەتی بۆ شاردنەوەی 2400 تەرمی کوژراوانی لە ماوەى 24 سەعاتدا ئەنجام داوە، بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی وا ڕوو بدات کە گواستنەوەی تەرمەکان لە گۆڕەپانی شەڕەوە ئەستەم بێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئۆکتۆبەرى 2026، دەرکەوت لەم مانگەدا مەشقێک لە نزیک بنکەی سەربازیی "فۆرت براگ" لە ویلایەتی کارۆلاینای باکور بۆ شاردنەوەى بەکۆمەڵ بەڕێوە چووە، لە مەشقەکەدا سەربازەکان ئامێری قورسی بیناسازی و شۆفڵیان بۆ هەڵکەندنی چاڵی ناشتن و داپۆشین بەکار هێناوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانەی بۆ پاراستنی تەرم و ناسینەوەی ناسنامەی قوربانییان پێویستن تا لە داهاتوودا بتوانرێت ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.

لە مەشقەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەو ڕێکارەی پێی دەگوترێت "شاردنەوەی کاتی لە مەیدانی جەنگ"، کە تەنیا کاتێک پێڕەو دەکرێت کە گواستنەوەی تەرمەکان لە ناوچەی شەڕەوە ئەستەم یان پڕمەترسی بێت، هەروەها دووپات کراوەتەوە کە ئەم ڕێکارانە بە جۆرێک داڕێژراون بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە تۆمارکردنی زانیاریی تەرمەکان و پاراستنی توانای ناسینەوەیان لە داهاتوودا.

بەپێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان، دروستکردنی خەندەقێک کە جێگەی نزیکەی 20 تەرمی تێدا ببێتەوە، بە تێکڕا سەعاتێک و 15 خولەکی خایاندووە، بەمەیش دەتوانرێت لە ماوەی 24 سەعات کارکردنی بەردەوامدا چاڵی گەورە بۆ 2400 تەرم ئامادە بکرێت و دایانپۆشێت.

ئەمە یەکەمین مەشقی بەرفراوانی لەم شێوەیەیە سوپای ئەمەریکا لە دوای جەنگی کۆریا لەنێوان ساڵانی 1950 تا 1953 ئەنجامی بدات، بەهۆى ئەوەى لە جەنگەکانی دواتر بەتایبەتی لە عێراق و ئەفغانستان، هێزەکانی ئەمەریکا بەهۆی باڵادەستیی ئاسمانییەوە بە خێرایی توانیویانە تەرمی سەربازەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە ئێستەدا لێکۆڵینەوە لە سیناریۆی ئەگەری سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ دەوڵەتێکی خاوەن توانای هاوشێوە دەکرێت کە ڕەنگە تێیدا گواستنەوەی خێرای تەرمەکان مەحاڵ بێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا