Kurdistan Press - ئەمریکا هۆشداری توند بە عێراق دەدات ئەمریکا هۆشداری توند بە عێراق دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هۆشداری توند بە عێراق دەدات

ئەمەریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە عێراق؛ پێشوازی لە گەشتەکانی ئێران مەکەن
 بەغدا گەشتەکانی ئێرانی ڕاگرت و داوای لێخۆشبوون بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەکات
 عێراق لە نێوان گوشارەکاندا؛ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیەوێت دارەکە لە ناوەڕاست بگرێت
 ئەمڕۆ یەکشەم 27ی ئەیلوولی 2026، ئاشکرا بوو کە ئەمەریکا بەتوندی حكوومەتی عێراقی لە پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران وریا کردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سزای بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
 حكوومەتی عێراق پابەندیی خۆی بۆ بڕیارەکە پێشان داوە و گەشتەکانی ئێرانی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگرتووە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزاکانی واشنتن نەبێتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە واشنتن کردووە بەهۆکاری مرۆیی، فڕۆکەخانەی نەجەف و چەند فڕۆکەخانەیەکی تر لە بڕیارەکە دەربکات. ئێستا بەغدا کەوتووەتە نێوان گوشارەکانی هەردوو لاوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتیی هەوڵەکانی زەیدی دەکەن و دەیانەوێت بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا کێشەکە چارەسەر بکەن، چونکە هەر سزایەک کاریگەریی قورس لەسەر هاتنی دۆلار دروست دەکات.
 ئەمەریکا دووپاتی کردووەتەوە، سزاکان تەنیا کۆمپانیا ئێرانییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو هەر فڕۆکەخانە، لایەن یان کۆمپانیایەک لە عێراق ئاسانکارییان بۆ بکات، ڕاستەوخۆ دەخرێتە لیستی سزاکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا