حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەستپێکردوە بە مەبەستی بەخشینی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لە سزاکانی سەر کۆمپانیا ئێرانییەکان، بە ئامانجی دەسپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ مەبەستی مرۆیی.
وردودرشتی هەواڵ
دەستپێکردنی گفتوگۆ: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دژ بە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران، بەغداد گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتن دەستپێکردوە.
ئامانجی سەردان و گفتوگۆکان: بەدەستهێنانی ئیستسنا (بەخشین) بۆ هەندێک فڕۆکەخانەی عێراق تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە.
مەبەستە مرۆییەکان: گەشتەکان بۆ مەبەستی وەک چارەسەری پزیشکی، خوێندن و زیارەتی ئایینی ئەنجام دەدرێن.
هەڵوێستی بەغداد: بەغداد جەختیکردوەتەوە کە بەردەوامیی قەیرانەکان دیمەنە سیاسییەکە ئاڵۆزتر دەکات و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێت.
داواکاری حکومەتی عێراق
حکومەتی عێراق لە بەیاننامەکەیدا داوای لە هەمو لایەنەکان کردوە پەنا بۆ گفتوگۆ و دانوستان بەرن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتانی ناوچەکە بپارێزێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه