میدیاكانی یۆنان به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌سینا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان و به‌رپرسانی باڵای یۆنانی ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی یۆنانی بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له كۆشكی مه‌كسیمۆس پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی هاوكاری و گرنگیدانی هاوبه‌ش له بواری ئابووری و رۆشنبیری له‌نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌ردوو لاش ئاماده‌ییان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌ربڕی".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه یۆنانییه نووسیویه‌تی: "له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه كه جێگای گرینگی‌پێدانی هه‌ردوو لا بوون، كرایه‌وه، له‌وانه‌ش پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و رێزگرتن له یاسا و بنه‌ما نێوده‌وله‌تییه‌كان و دراوسێیه‌تی باش".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له نیكۆس دیندیاس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، كۆستاس فرانجۆجیانیس، وه‌زیری دیپلۆماسی ئابووری و سانۆس دۆكۆس، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یۆنان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "زه تۆك"ی یۆنانیش به گرنگییه‌وه باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كات و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه مانشێتی سه‌ره‌كی ئه‌و رۆژنامه‌یه بوو و نووسیویه‌تی: "بۆ یه‌كه‌م جار مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه پێشوازی لێكراوه و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگ له نێوانیان تاوتوێ كران".
هاوكات پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "نه‌ته‌وه"ی یۆنانیش بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی یۆنانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه پێشوازیی لێكرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له دیداری نێوان هه‌ردوو لادا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و رێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماجی هه‌ردوو لایه".
رۆژنامه‌ی "هێما"ی یۆنانیش به هه‌مان شێوه به گرنگییه‌وه باسی له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان كردووه و بڵاوی كرده‌وه، "هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیره‌كان پرسی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان تاوتوێ كرد".
وەڵام بدەوه