كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنى فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه، له رووداوه‌كه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن دوو كه‌س ده‌ستگیركراوه، وێڕاى هێرشكردن، دروشمى بڕووخێ ماكرۆنیان به‌رز كردبوویه‌وه.
له‌مباره‌وه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له تویتێكدا رایگه‌یاند، رووداوه‌كه تاكه كه‌سی بووه، خه‌ڵكى توندڕه‌و و ره‌گه‌زپه‌رستى له پشته، ناكرێت رێگه بدرێت ئه‌و كه‌سایه‌تییه توندڕه‌وانه به‌ر له گفتوگۆى سیاسی بگرن.
پۆلیسى ڤالانسیاش رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، تۆمه‌تى ئه‌و دوو كه‌سه له دادگا، هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له كاتى كارى فه‌رمیدا، سزاكه‌یان به‌ندكردن ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 6مانگ.
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانێكى بۆ باشووری رۆژهه‌ڵاتى وڵات، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و زلله‌یه‌كى به‌ڕوویدا وه‌شاند.
له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه له رێگه‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له كاتی سه‌ردانى ناوچه‌ى "دروم"ى سه‌ر به شارى ڤالانسیا، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى، له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه كه كراسێكى سه‌وزى پۆشیبوو و چاویلكه‌یه‌كى دژه خۆر و ماسكیشى به‌ستبوو، زلله‌یه‌كى تووندى لێدرا و دواتر له لایه‌ن تیمی پاسه‌وانی ماكرۆنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه.
وەڵام بدەوه