بە هۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئاگربەست لە لایەن ڕووسیاوە، ئەمریکا دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ترەمپ و پۆتینی هەڵوەشاندووەتەوە و کۆشکی سپییش دەڵێت جارێ پلانێکیان بۆ ئەم دیدارە لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دواکەوتنی هۆکاری دیداری لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند نامەوێت دیدارێکی بێسوودمان هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە هیچ پلانێکی بۆ دیداری دۆناڵتر ترەمپ و ڤلادمیر پۆتین لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە و ئامادەکارییەکانی پێشووش ڕاگیراون یا هەڵپەسێراون.
ترەمپ لە رۆژانی ڕابردوودا گوتبووی ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو حەفتەی داهاتوودا لەگەڵ پۆتین کۆببێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری هەڵوەشانەوەی دیدارەکەی گەڕاندەوە بۆ خۆبواردنی مۆسکۆ لە ئاگربەست لە هێڵی پێشەوەی شەڕی ئۆکراینا و گوتیشی: "لێیان گەڕێن با هەر وا بمێننەوە. من وتم لە هێڵی پێشەوە شەڕ ڕاگرن و بگەڕێنەوە ماڵەوە. شەڕ و کوشتار ڕاگرن بەڵام ڕووسیا ئەم پێشنیارە ڕەت کردەوە".
وەڵام بدەوه