لە بەریتانیا حکومەت قەدەغەکردنی نوێی جگەرەکێشان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. بڕیارەکە سەرەتا لەلایەن ڕیشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەرکرا و کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێ خستییە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڵێنی دا بیکات بە یاسا. هەر کەسێک لە بەرواری 1-1-2009 و دوای ئەوە لە دایک بووبێت ناتوانێت تووتن بکڕێت. هەروەها کڕینی ڤەیپ و جۆرەکانی تری جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو تەمەنە سنووردار دەکرێت.
ئەگەر ئەم یاسایە تاوەکو ساڵی 2027 جێبەجێ بکرێت، ئەوا هەموو ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 14 ساڵە، نەوەیەکی دوور لە جگەرەکێشان دەبن.
لەسەر پێشنیازی ڕیشی سووناک، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا 383 پەرلەمانتار دەنگیان بە پڕۆژە یاساکە دا، بەڵام هەڵوەشایەوە، چونکە پێش ئەوەی بتوانێت لە پەرلەماندا بڕیاری لەسەر بدرێت، هەڵبژاردنی گشتی کرا.
وەڵام بدەوه