نووسینگەی فیدراڵیی سویسرا بۆ ئاسایشی ئینتەرنێتی رایدەگەیێنێت، هەڵە لە ئەبدەیت یان رێكخستن لەلایەن كۆمپانیای كراودسترایكەوە هۆكاری داڕووخانی سیستمی پێوەندییە.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی تەمووز، دوای ئەو كێشە تەكنییەك گەورەیەی تووشی جیهان هات، نووسینگەی فیدراڵیی سویسرا بۆ ئاسایشی ئینتەرنێتی رایگەیاند، هەڵە لە ئەبدەیت یان رێكخستن لەلایەن كۆمپانیای كراودسترایكەوە هۆكاری داڕووخانی سیستمی پێوەندییە.
كراودسترایك كۆمپانیایەكی بواری ئاسایشی ئینتەرنێتییە و ئامانجی كۆمپانیاكە پاراستنی كۆمپانیا گەورەكانی جیهانە لە هێرشی سایبەری.
ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی كێشەی ئەلیكترۆنیەوە دەیان كۆمپانیای فڕۆكەوانی لە ئەمەریكا، ئەورووپا، بەریتانیا، ئوسترالیا، هیندستان گەشتەكانیان ڕاگرت و چەند كەناڵێكی تەلەفیزۆنیش پەخشی ڕاستەوخۆیان وەستێنرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، بەهۆی كێشەی ئەلیكترۆنییەوە لە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كۆمپانیاكانی ئەمریكان ئێرلاین، توركیش ئێرلاین و كۆمپانیای دەلتا بۆ فڕۆكەوانی، كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیسپانی، هۆڵندی، توركی و چەندین كۆمپانیای دیكە گەشتە ئاسمانییەكانیان راگرت. هۆكارەكەشیان بۆ هەبوونی دروستبوونی كێشەی پەیوەندی لە كۆمپانیا مایكرۆسۆفت گەڕاندەوە.
وەڵام بدەوه