Kurdistan Press - کێشەیەکی گەورە تووشی جیھان بوو کێشەیەکی گەورە تووشی جیھان بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەیەکی گەورە تووشی جیھان بوو

سەرجەم گەشتەکانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانیی لە ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتانی جیهان ڕاگیران.

 بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 19-7-2024، بە هۆی کێشە لە بەشی پەیوەندییەکانیان، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی دێلتا، یوناید و ئەمریکان ئێرلاینز وەستان.ـدامەزراوەی فڕۆکەوانیی فیدراڵ ڕایگەیاندووە ئەم کێشەیە کاری کردووەتە سەر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکان.

هێشتا هۆکاری سەرەکیی کێشەی پەیوەندییەکان دیار نییە و ناشزانرێت کەی گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، بەڵام دەست کراوە بە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. 

تائێستا لە ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی دیكە هەمان كێشە ڕوویداوە و هێڵی گەشتی فڕۆكە و شەمەندەفەر ڕاگیراون. کێشەکە پەیوەندیی بە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریی (IT)ـەوە هەیە و جگە لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، چەندین بانک و دامەزراوەی میدیاییشی گرتووەتەوە. لە بەریتانیاش کێشەی ئای تی بۆ هێڵی ئاسن درووست بووە. هەروەها بۆرسەی لەندەنیش کێشەی پچڕانی پەیوەندیی هەبووە. کۆمپانیا مایکرۆسۆف لە هۆکارەکان دەکۆڵێتەوە. سەرچاوەیەک راگەیاند هیچ كێشەیەك لە گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ڕووی نەداوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه