بۆ ئەمساڵی 2024یش هاوشێوەی دەیان ساڵی رابردوو، پاسپۆرتی عێراقی لەگەڵ پاسپۆرتی سووریا و ئەفغانستان، خواری خوارەوەی ڕیزبەندیی پاسپۆرتەكانی جیهانی گرتووە.
بەپێی تۆڕی میدیای "بلومبێرگ"ی ئەمریكی، ئەمساڵ پاسپۆرتی ئەفغانستان خراپترین پاسپۆرتە لە جیهاندا، دووەم خراپترین پاسپۆرتیش هی سووریایە و سێیەم خراپترینیش عێراقە.
لە سەرووی لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانیشدا، پاسپۆرتی وڵاتانی فەرەنسا، ژاپۆن و ئیتاڵیا دێن، ئینجا پاسپۆرتی وڵاتی سوید، فینلاند و كۆریای باشوور دێن.
ڕیزبەندیی پاسپۆرت بەوە جیا دەكرێتەوە كە هەڵگری پاسپۆرتەكان دەتوانن سەردانی چەند وڵاتی جیهان بكەن بەبێ ئەوەی داوای وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكەن.
وەڵام بدەوه