Kurdistan Press - بڕیارێک لە بارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت بڕیارێک لە بارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە بارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدرێ
لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەوە دەدرێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی  هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە: "وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  ڕایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پرۆسەی خوێندن بدەين."
ئاماژە بەوەش دراوە: " سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو شتێک گرنگترە."
لە سەرەتای جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بۆ سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان پشوویان لە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاندووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا