بەئامانج گرتنی پێشمەرگە تاوانێکی نەبەخشراوە
هێزی پێشمەرگەی کوردستان دوورو نزیک پەیوەندی بەو شەڕەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نیە. زیاد لەمەش هەر لەیەکەم رۆژی هەڵگیرسانی جەنگ، هەرێمی کوردستان بێلایەنی و هەڵوێستی ڕەسمی خۆی لە رێگەی بەیانامەو دیدارو چاوپێکەوتن و میدیاو کەناڵەکانی دیپلۆماسیەوە، چەندین جار دووپات کردۆتەوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی نیزامیە بۆ بەرگری کردن لە کوردستان و پاراستنی ئاسایش و رێگەگرتن لە هەر جۆرە دەست درێژیەک.
شوناسی پێشمەرگەی کوردستان، شوناسێکی کوردستانی و بەرگری کردن لە نیشتیمان و گرتنەبەری سیاسەتی ئاشتی و خۆپارێزیە، نەک پەلاماردان و هێرش کردن.
هەر لە ڕاپەڕینی بەهاری نەوەدوویەکەوە تا ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەردەوام لە لایەن هێزە دەرەکی و بەکرێ گیراوو دژە یاساکانەوە پەلامار دراوەو ڕووبەڕووی بژاردەکانی بەرگری یا خۆ ڕادەست کردن و تەسلیم بوون بۆتەوە.
سرووشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو ئامانج و ستراتیژیەی لە پێناوی دامەزراوە، نیشتیمانی و نەتەوەیین و ئەم هێزە هەرگیز لە هیچ تێهەڵچوون و یاڵۆزی و گرژی و جەنگێکدا نەگلاوەو خۆی پاراستووە. نەک لەبەر ئەوەی بێ هێزو دەستەوەستان و لاوازە، بەڵکو هەر ئەمە بووە ستراتیژی کار کردنی و ئامانج لە دامەزراندنی .
بە ئامانج گرتن و شەهیدو بریندار کردنی پێشمەرگە لەلایەن هێزە تاریکپەرەست و بکەرانی دژەیاساو کلکەکانیانەوە، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاری و نەنگی و تاوانێکی نەبەخشراوو لە بیرنەکراوەو پێویستە سنوورێکی بۆ دابنرێت. ئەگینا ئەمە نە یەکەمین و نە دواهەمین تاوان دەبێت دەرحەق بە پێشمەرگەوە لە لایەن تاوانبارانی جەنگ و جەلادە بێ مۆڕاڵەوە ئەنجام بدرێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه