Kurdistan Press - کۆریای باکور ئامادەکاری جەنگ دەکات کۆریای باکور ئامادەکاری جەنگ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆریای باکور ئامادەکاری جەنگ دەکات

میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور،  فەرمانی بە سوپا و پیشەسازی تەقەمەنی و چەکی ئەتۆمی کردووە، ئامادەکارییەکان بۆ شەڕ خێراتر بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەنگاوانەی کە بە هەنگاوی شەڕانگێزی ئەمریکا وەسفی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیای فەرمی کۆریای باکوور رایگەیاند، کیم جۆن ئون، لە کۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتداردا سەبارەت بە ئاراستە سیاسییەکانی ساڵی نوێ قسەی کرد، گوتی: پیۆنگ یانگ هاوکاری ستراتیژی خۆی لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆ و دژە ئیمپریالیزم، فراوانتر دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، "کیم، ئەرکی شەڕی بۆ سوپا و پیشەسازی تەقەمەنی و چەکی ئەتۆمی و کەرتەکانی بەرگری شارستانی داناوە، بە مەبەستی خێراکردنی زیاتری ئامادەکارییەکانی جەنگ".

کۆریای باکوور کاردەکات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان، لەنێویاندا رووسیا، واشنتنیش پیۆنگ یانگ تۆمەتبار دەکات بەوەی کەرەستەی سەربازیی بۆ مۆسکۆ دابینکردووە، کە لە شەڕی ئۆکرانیادا بەکاریدەهێنێت، هاوکات رووسیا پاڵپشتی تەکنیکی پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی کۆریای باکوور بدات بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی.

باس لەوەشکراوە، کە کیم لە کۆبوونەوەکەدا ئامانجی ئابووریشی بۆ ساڵی نوێ داناوە، کە بە ساڵێکی گرنگ بۆ گەیشتن بە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەی وڵاتەکەی وەسفکردووە.

کۆریای باکوور لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا تووشی کەمی خۆراک بووەتەوە، هەروەها شارەزایانی نێودەوڵەتی هۆشدارییان دا کە داخستنی سنوورەکان لە کاتی پەتای کۆڤید-19 بووەتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی خۆراک.

بەپێی خەمڵاندنەکان بەرهەمهێنانی بەروبووم لە کۆریای باکوور لە ساڵی 2023دا، زیادیکردووە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای لەبارەوە. بەڵام بەرپرسێکی سیئۆل رایگەیاندووە، ئەو بڕە هێشتا زۆر کەمترە لەوەی کە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی خۆراکی درێژخایەنی وڵاتەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه