بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیوەست بە پرسی فرۆشتنی نەوتو گازی هەرێم زیاد لە رەهەندێکی سیاسی لە خۆدەگرێت.
هەرچەندە دەرچوونی ئەم ئەم بریارە لەم ئانوساتە هەستیارەی ئێستای عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێ، جێی پرسیارو تێفکرینە، لەهەمان کاتیشدا چەندین رەهەندی سیاسی لە خۆوە دەگرێ.
کەپەلو پۆ خستنی هەرێمی کوردستان لە رووی هێزی ئابوری و قوت کردنەوەی قەیران دوای قەیران و لە پاڵ ئەمیشدا بە چارەسەرنەکراوی هێشتنەوەی پرسی نەوتوگاز و دەرنەچوونی یاسای نەوتوگاز، دوای ئەنجامدانی چەندین خولی دانوستانی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان، بەشێکن لە لێکەوتەو فاکتەرەکانی پشت دەرکردنی ئەم بریارەوە.
هەڵبەت پرسی چارەسەرنەکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەو ئاستەنگانەی لە لایەن هێزە هەرێمایەتیەکان و دارودەستە بەکرێگیراوەکانیانەوە خراونەتە بەردەم چارەسەرنەکردنی ئەم پرسەوە، ئاسۆی چارەسەر نەکردنەکەی تۆزێک ئەستەم کردووە.
قورسایی کۆی گشتی ئەم کێشانەی بۆ هەرێم دروست کراون تەنیا لە دەور تەوەرێکی ترسناکدا دەخولێنەوە، ئەویش لە قالبدانی هەرێمی کوردستانە بۆ ملکەچ کردن و رازی بوونی بە داواکاری و شەرتومەرجە هەرێمیایەتیەکان و وەستاندنی گەشە ئابوریەکەی و ئاڵۆزکردنی دۆخە سیاسیەکەی.
وەڵام بدەوه