نەوتەکەمان لەناو قوڕگی بۆری و لەسەر دەمی بەحر و لە ھەناوی کەشتییەکاندایە و تازە چووە و ناگەڕێتەوە ، شەڕ لەسەر غازەکەمانە ،، ئەو غازەی کە لە جەرگی خاکدا پەنگی خواردۆتەوە و نازانێ کەی و چۆن و لەسەر دەستی کێ و کاممان ، بێتەدەرێ !
کاتی خۆی چونکە ھەردوو سەرۆک ( بارزانی و تاڵەبانی ) دەستێکیان لەناو دەستی یەکتر و بە دەستەکەی تریشیان ، قوفڵی بۆری نەوتەکەیان کردەوە ، ئیتر نێچیرڤان بارزانی تەحەددای دار و بەردی کرد و نەک ھەر نەوتەکەی دەرھێنا ، بگرە لە بۆریشی ڕا کرد و خستیە بازاڕەوە !
خەلەل ھەیە ؟ بەڵێ ھەیە !
ئەبوو ژیانی خەڵک باشتر بکا ؟ ئەکید ئەبوو وابێ !
بەڵام نامەوێ بیھێنمە بەرچاوی خۆم کە ئەگەر نەوت و بۆرییەکەییمان نەبووایە ، خۆمان چیمان ئەکرد و خەڵکی تریش چییان پێ ئەکردین !
ئەو بڕیارەی لە دادگای ( بەحساب ) ئیتیحادی سەبارەت بە نەوت و غازی ھەرێم دەرچووە ، بەرلەوەی بەدڵی عەببادی و مالیکی و خەزعەلی و تەنانەت حەسەن پلایس بێ ، بە دڵی ( سەدر ) یشە ! ئەسڵەن پەیامێکە کە ئەوان لەبەغداوە ، تەواوی ناکۆکییەکانی نێو خۆیانیان بۆ خستۆتەلاوە و بەھاوبەشی بە گوێی ئێمەدا ئەیدەن تا ڕاوەستین و وەک چۆن بۆ ( کورسی ) یەک لەچاوەڕوانی ( ئەرێ ) یەکی ئەوانداین ، بۆ ژیان و بۆ مان یشمان ، ھەر لەژێر ڕەحمەتی ئەواندا بین !
( یەکڕیزی مەرجی سەرکەووتنمانە ) ،،،
ئەگەر ئەم قسەیەی نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی کوردستانی نەبێ کە لە ھەولێرەوە بەگوێی یار و نەیاردا بدرێ ، ئەوا ئەبێ لە ئینتیزاری بڕیارێکی تری مەحکەمەدا بین و بمانکاتەوە بە ( شیمال ) .
شێروان تالب
وەڵام بدەوه