Kurdistan Press - فشاری دەرەکی فشاری دەرەکی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فشاری دەرەکی

لە بیرمە ساڵی 1979 دوای رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی حەمەرەزاشا، پێشبینی مانەوەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای ئێران و بەردەوامێتی دەخرایە دەرەوەی هەموو حیساباتێکەوە و بە مانۆرێکی خودی شەخسی شا وێنا دەکرا.  

بەڵام دوای 43 ساڵ و تێپەراندنی چەندین قۆناغ،  دەسەڵاتدارانی ئەوسا سەلماندیان چۆن ئەسپی سیاسی خۆیان لە پانتای سیاسەتدا تاو بدەن و   خۆڕاگربن دهەمبەر گشت فشارو جەنگ و رووبەرووبوونەوەیەکی سەربازی، چەکداری، ئابوری و دیپلۆماسیەوە. 

زیاد لەمەش سەلماندیان توانای کاریگەری نواندن و گۆڕینی ئاراستەی رەوتی رووداوەکان ونواندنی رۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە لەو هاوکێشە سیاسی و سەربازیانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بەرژەوەندیە سیاسی و ستراتیژیەکانیانەوە هەیە. 

بەجۆرێک ناشێت بەهیچ جۆرێک بەرژەوەندیەکانیان نادیدە بگیرێ و  لە هاوکێشەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی بەرمیلە باڕووت ، پەراوێز بخرێن.

بڕیاری دادگای فدراڵیش دهەمبەر هەرێمی کوردستان و پرسی ستراتیژی چۆنیەتی مامەڵەکردن بە نەوت و غازەوە،  ئەشێ وەک کارتێکی فشاری ئێرانیەکان بۆ نانەوەی ئاژاوەو ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو فشاری دەرەکی، بۆ رازی کردنی ئێراقیەکان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە خواست و  داواکاری و شەرتومەرجەکانیانەوە،  لە فۆرم گرتنی حکومەتی داهاتوو لە قەڵەم بدرێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا