Kurdistan Press - بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای موئامەرە و دەستێکی ئێرانیەکانە دژی کیانی کوردی نەک تەنھا ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای موئامەرە و دەستێکی ئێرانیەکانە دژی کیانی کوردی نەک تەنھا ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای موئامەرە و دەستێکی ئێرانیەکانە دژی کیانی کوردی نەک تەنھا ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان

پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم دادگایە چەندین ساڵە و تەنانەت دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بڕیارێکی وای دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان نەداوە تا ئەو کاتەی بەرەی ئێران لە عێراقدا لاواز دەبن و ھۆکاری لاوازیەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ پشتیوانی نەکردنی کورد و بەتایبەت لایەنی سەرەکی و یەکەمی کوردستان کە لە ئێستادا دژی دەستێوەردانی دەرەکیە لە کوردستان و عێراقدا؟
لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ناوی دادگا و سەروەری یاسا بەشێک لە شیعەی عێراق و ئێرانیەکان ئەیانەوێت دادگاکانی عێراق و ماف و ئازادیە دەستوریەکانی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان (مەلھاکان)ی قوم و تاران تەماشا بکەن و بەکاری بھێنن بۆ حەزوئارەزوو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان.
ئەگەر سەرکردایەتی کورد بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بێت لە ئاستی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان یان ھەر لایەن و تاکێکی کورد دڵخۆش بێت بەو بڕیارە و پشتیوانی لێبکات ئەوا جگە لە چونە قاڵبی خیانەتکاریەوە ئەبێت چاوەڕێی لەدەستدانی نیشتیمانەکەی و ھەرێمی کوردستانیش بێت بە چەند  قۆناغ و موئامەرەیەکی تری لەم جۆرە بڕیارە.
ھەر لایەن و تاکێکی کوردی ئەتوانن و جێگای دەستخۆشیە چاودێر و دژی گەندەڵی و بەھەدەردانی داھاتی نەوت و غاز بن، بەڵام ھەوڵدان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئابوری سەربەخۆی کوردستان لە ڕقی ململانێ ناوخۆییەکانی خۆمان، یان چەواشەکردنی خەڵک و تۆمەتبارکردنی ھەر ھێز و لایەنێکی کوردی کە بەرگری لە ئازادی و ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەوڵی پاراستنی قەوارەی ھەرێم دەدات ئەوە خیانەتە و شایەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوون نیە و پێویستە دادگایی بکرێت بە تاوانی خیانەتی نیشتیمانی.

عەبدوڵاى کوێخا موبارەک

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا